تورکیا جێگری وەزیری دەرەوەی وەک باڵیۆزی خۆی لە سوریا دەستنیشان دەکات
پەیامی کورد- دیمەشق
حکومەتی تورکیا، دوێنێ هەینی، نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی وەک باڵیۆزی خۆی لە سوریا دەستنیشان کرد.
"یەڵماز" لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی وەرگرتووە، هەروەها پێشتر لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (MIT) و وەزارەتی دەرەوە لە پۆستە هەستیارەکاندا کاری کردووە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا، بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان راگەیاند، کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یەڵمازی لە پۆستە نوێیەکەی وەک باڵیۆزی تورکیا لە دیمەشق ئاگادار کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم هەنگاوە "گرنگییەکی ستراتیژی هەیە لە چوارچێوەی زیندووکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا."