دیمیتریڤ : گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئاشتی گرینگە و دەبێت هەڵوێست و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگیرێت

دیمیتریڤ : گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئاشتی گرینگە و دەبێت هەڵوێست و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگیرێت
پەیامی کورد   ...   دیمیتریڤ : گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئاشتی گرینگە و دەبێت هەڵوێست و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگیرێت

🔹کیریل دیمیتریڤ بەڕێوبەری جێبەجێ کاری سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، لە پێگەی سۆشیال میدیا ئێکس نووسیویەتی کە گەیشتووەتە ئەمریکا.

لێدوانە سەرەکییەکانی دیمیتریڤ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا، پێش دانووستان لەگەڵ ئەمریکا:

🔹 ئەم سەفەرە بۆ ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانرابوو و هەڵوەشێندراوەتەوە، سەرەڕای کارە نادۆستانەکانی ئەم دوایی یەی واشینتۆن.

🔹 پۆتانسێلی هاوکاری ئابوری نێوان ڕوسیا و ئەمریکا هێشتا ماوە، بەڵام "تەنها ئەگەر بەرژەوەندی ڕوسیا لەبەرچاو بگیرێت".

🔹 ڕووسیا "هەوڵی لەڕادەبەدەر گەورە"ی ئەورووپا و بەریتانیا بۆ تێکدانی "هەر گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ" لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا دەبینێت. ڕووسیا درێژە بە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدات و بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی دەخاتە ڕوو.

🔹 گەمارۆوەکان و ڕێوشوێنە نادۆستانەکان کاریگەری "بە هیچ شێوەیەک" لەسەر ئابووری ڕووسیا نابێت. ئەوان “دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ لە بەنزینخانەکانی ئەمریکا.”

🔹 بەهۆی گەمارۆوە نوێیەکانەوە نرخی نەوت لە ئێستاوە بەرزبووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

🔹 “گێڕانەوەی درۆ”ی بایدن کە هەوڵ دەدات بەسەر ئیدارەی ئێستای ئەمریکادا بیسەپێنێت، شکستی هێناوە. دیمیتریڤ جەختی لەوە کردەوە کە "ناتوانین ببینە بایدن" و پەیڕەوی لە ڕێبازە "شکست خواردووەکانی" ئیدارەی پێشوو بکەین.

🔹 ئۆکراین "بە فەرمانی ئینگلیز و ئەورووپییەکان" دانوستانەکانی ئاشتی تێکدەدات و دانووستانەکان دەکێشێتە دەرەوە و چارەسەری کێشەکان ڕەت دەکاتەوە.

🔹 دیمیتریڤ کۆبوونەوە لەگەڵ "چەند نوێنەرێکی حکوومەت" ئەنجام دەدات، لەناویان دا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە. باس لە چۆنیەتی درێژەدان بە گفتوگۆ دەکەن.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە