ئەڵمانیا کەسێکی سوری دەستگیر دەکات کە پلانی هێرشی تیرۆریستی دانابوو

ئەڵمانیا کەسێکی سوری دەستگیر دەکات کە پلانی هێرشی تیرۆریستی دانابوو


پەیامی کورد- دیمەشق
سەرچاوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا دوێنێ یەکشەممە دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی سوورییان لە بەرلین ئاشکرا کرد کە پلانی هێرشی تیرۆریستی دانابوو.
ئەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "یەکە تایبەتەکان ڕۆژی شەممە ئەو هاووڵاتییە سورییەیان دەستگیرکردووە کە گومانی لێدەکرێت بەناوی عەبدوڵڵا ڕ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ، تەقەمەنی و پێکهاتەکانی دروستکردنی تەقەمەنییەکی خۆماڵی لە دەستی ئەو پیاوە سورییەدا دۆزراونەتەوە و ڕوونیشیانکردووەتەوە کە پێدەچێت بە شێوەی ئۆنلاین فەرمانی پێکردبێت. هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی ئامانجی تۆمەتبارەکە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە