باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران لەگەڵ ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە

پەیامی کورد ... باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران لەگەڵ ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە
ئیسماعیل بەقایی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ هوگۆ شۆرتێر باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران کۆبووەوە و لە درێژەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵیۆز و بەرپرسانی نوێنەرایەتییەکانی نیشتەجێی تاران بەردەوام بوو.
ناوبراو لەسەر تۆڕی ئێکس نێت وۆرک نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە ئۆفیسەکەم دا لەگەڵ هوگۆ شۆرتێر، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران کۆبوومەوە و قسەم کرد، باسمان لەو پرسانە کرد کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن و پێویستی وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی هەموو حکوومەتەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان."





