کرێملین : گفتوگۆی ترامپ و پووتین ئەرێنی بوو

کرێملین : گفتوگۆی ترامپ و پووتین ئەرێنی بوو
پەیامی کورد   ...   کرێملین : گفتوگۆی ترامپ و پووتین ئەرێنی بوو

🟠ووتەبێژی کرێملین گفتوگۆی نێوان ڤلادێمیر پووتین و دۆناڵد ترامپ بە زۆر ئەرێنی ڕاگەیاند.

🟠دیمیتری پیسکۆڤ ووتی : پووتین و ترامپ دوای کۆبوونەوەکەیان لێدوانی گشتگیریان دا، بۆیە بڕیاردرا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان نەدرێتەوە.

🟠ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی پووتین و ترامپ ڕێگەمان پێدەدات بە متمانەی زیاترەوە بەرەو پێشەوە بچین لە گەڕان بەدوای چارەسەرەکان دا پێکەوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکە سێ بە سێ بووە و لایەنی ئەمریکی : ترامپ و ڕوبیۆ و ڤیتکۆڤ و لایەنی ڕووسی: پووتین و لاڤرۆڤ و ئوشاکۆڤ.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ئەمریکا چەند ساتێک لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەی ئەلاسکا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا تەوقەیان کردووە و دواتر بەهەمان ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکە چوونەتە ژوورەوە، فڕۆکەخانەیان بەجێهێشتووە.

کۆبوونەوە و دانووستانەکانی ترامپ و پووتین سەبارەت بە چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکراین کە بەشێک لە شرۆڤەکاران بە "مێژوویی" وەسفیان کردووە،

لە دیدارەکەی نێوان ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا، کەسایەتییە دیارەکانی شاندی سیاسی هەردوو ووڵات لە وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی ئامادە بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، شاندی ڕووسیا کە بەشداری لووتکەکەیان کرد ، ئەم کەسانەی لەخۆدەگرت: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا؛ یوری ئۆکاشۆڤ، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ڕووسیا؛ ئاندرێی بێلاڤێزۆڤ، وەزیری بەرگری ڕووسیا؛ ئەنتۆن سیلڤانۆڤ، وەزیری دارایی ڕووسیا و کیریل دیمیتریڤ، نوێنەری تایبەتی ڕووسیا.

شاندی ئەمریکا بۆ لووتکەی پووتین و ترامپ هەروەها بریتین بوون لە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سکۆت بێسانت؛ هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانی ئەمریکا؛ جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا؛ و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا ستیڤ ویتتاکەر.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، شاندەکەی ئەمریکا ١٦ بەرپرسی ئەمریکی لەخۆدەگرێت، لەنێویان دا پیت هێگسێت کە پێشتر لە لیستی ئەو کەسانەدا نەبووە کە بەشداری لووتکەکەی کرد ، بەڵام بەهەمان شێوە گەشتی کردووە بۆ بنکەی ئەلاسکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە