بەشێک لە لێدوانەکانی ترامپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین

بەشێک لە لێدوانەکانی ترامپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین
پەیامی کورد   ...   بەشێک لە لێدوانەکانی ترامپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین

🟠ترامپ دیدارەکەی لەگەڵ پووتین بە زۆر بەرهەم دار ناوبرد.

🟠سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە زێلێنسکی و هاوکارانی ناتۆوە دەکات بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لەگەڵ پووتین ئاگاداریان بکاتەوە.

🟠ترامپ باسی لەو پێشکەوتنە گەورەیە کرد کە لە دانووستانەکان لەگەڵ پووتین بەدەست هاتوون.

🟠بە ووتەی ترامپ، زۆرێک لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئۆکراین ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر ئەوانی تریش زۆرە.

🟠ترامپ ئەم لێکتێگەیشتنەی کە لەگەڵ پووتین سەبارەت بە ئۆکراین کراوە بە ڕێککەوتن نەزانی و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستی بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان هەیە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە