ئیسرائیل: توانای حزبوڵڵا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

ئیسرائیل: توانای حزبوڵڵا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

پەیامی کورد -     فەرماندەی ئیسرائیل، مەیجر جەنەڕاڵ ڕافی میلۆ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە توانای دووبارە چەککردنەوەی حیزبوڵڵا سنووردار بووە، دوای بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی.

میلۆ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکەکانی پارتەکە و کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی لەسەر سنووری باکوور پشتڕاستکردەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە کشانەوەی ئەو پێنج خاڵە سنوورییە پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەستی حکومەتی لوبنان بۆ کۆکردنەوەی چەکی حزبەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئیسرائیل پاڵپشتی بەرگری و پزیشکی پێشکەش بە گوندەکانی دروز لە نزیک سنوور دەکات، بە ئامانجی پاراستنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

 

ئەو فەرماندە سەربازییە ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل سەرکەوتوو بووە لە بڕینی ڕێڕەوی قاچاخچێتی چەک بۆ لوبنان لە ڕێگەی عێراق و سوریاوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی نوێ لە سوریا نزیکە بە تەواوەتی ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی دەکات، ئەمەش توانای سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی باکور بەهێزتر دەکات.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 352 جار خوێندراوەتەوە