بڕیاری دەست بەسەرکردنی دلێر سەلیمی جارێکی تر درێژ کرایەوە

بڕیاری دەست بەسەرکردنی دلێر سەلیمی جارێکی تر درێژ کرایەوە
پەیامی کورد   ...   بڕیاری دەستبەسەرکردنی دلێر سەلیمی جارێکی تر درێژ کرایەوە

بڕیاری دەست بەسەرکردنی دلێر سەلیمی، تۆمەتباری سیاسی خەڵکی سەقز بە فشاری ئیدارەی ئیتلاعات درێژ کرایەوە. 

ناوبراو لە ماوەی ١٣٩ ڕۆژی ڕابردوودا بە چارەنووسێکی تەواو نادیارەوە دەست بەسەرە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی دلێر سەلیمی، ئیدارەی ئیتلاعات لە درێژەی فشارەکانی پێشووی خۆیدا، ئەم هاووڵاتییەی لە مافی هەبوونی پارێزەری هەڵبژێردراو و چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو بێبەش کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت بۆ "درێژەی لێکۆڵینەوە"، بگوازرێتەوە بۆ تاران.

دلێر سەلیمی، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و دوای چوار ڕۆژ هاوسەرەکەشی بەناوی ژیلا تەشەکوری دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەست بەسەر كرا.

ژیلا تەشەکوری ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیە، دلێر سەلیمی لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی تۆمەتگەلێک وەکوو، "هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران"بووەتەوە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە