سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا : پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین لە بەرزترین ئاست دا
					پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا : پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین لە بەرزترین ئاست دا
▫️ میخائیل میشووستین، سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پێکەن گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆیان و بەردەوامن لە گەشەسەندنی دینامیکی.
▫️ لە میانەی دیدارێکی سنوورداردا لەگەڵ لی کیک یانگ، سەرۆکوەزیرانی چین، ووتی : پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین لە بەرزترین ئاست دایە لە مێژووی سەدان ساڵەی خۆیان دا و سەرەڕای ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و سزا نایاسایی یەکانی ڕۆژئاوا، بەردەوامن لە گەشەسەندنی دینامیکی لە هەموو بوارەکاندا.
▫️ میشووتین بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە لە چینە. سییەمین لووتکەی ئاسایی سەرۆکی دەوڵەتان لە شاری هانگژۆ بەڕێوەدەچێت. لە دانووستانەکان دا تیشک دەخرێتە سەر پرسە هەنووکەییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین. شاندەکە ئەولەویەت دەدات بە قووڵکردنەوەی هاوکاری بازرگانی، ئابووری، ڕۆشنبیری و مرۆیی و پێش خستنی پڕۆژەی هاوبەش لە بواری وزە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، پەروەردە و بوارەکانی دیکە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە