حیزبوڵڵا پشێوی زیاتر دەنێتەوە

حیزبوڵڵا پشێوی زیاتر دەنێتەوە

 پەیامی کورد -     سەمیر جەع جەع، سەرۆکی پارتی هێزەکانی لوبنان، وتارەکەی شێخ نەعیم قاسم ـ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ـ ڕەدکردووە و وتی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ حکومەت و دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵات، بەتایبەتی سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران.

جەع جەع گوتی ئەگەر حزبوڵڵا وەهمیانەوەیە کە "لوبنانی ئازاد" لە وڵات نەماوە، ئەوا هەڵەیە.

هەروەها دەربڕی کە هەموو لوبنانییەکی ئازاد لە پشت دامەزراوە دەستوورییەکانن و هەوڵ دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی حکومەتی کاریگەر و شوێنی لوبنان لە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
 لە کۆتاییدا، جەع جەع بەڵێنی دا کە هێزەکانی لە هیچ بارودۆخێکدا پشت بە دامەزراوە دەستوورییەکان ناگەڕێنن و ڕێگای هیچ هەوڵێکی بۆ پووچەڵکردنیان نادەن.

لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 333 جار خوێندراوەتەوە