بەڕێوەچوونی چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو

بەڕێوەچوونی چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو
پەیامی کورد   ...   بەڕێوەچوونی چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو

لەگەڵ بەردەوامبوونی گرانی و قەیرانی ئابووری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبن و چین و توێژە جیاوازەکان هاتوونەتە شەقام.

خانەنشینان، کە بە خراپترین دۆخی گوزەران دا تێدەپەڕن بەهۆی کەمی مووچەکانیانەوە، لە چەندین شاردا خۆپیشاندانیان كرد. بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد: "ئیتر بەسە، دوژمنی ئێران لە ناوخۆیە، نەک ئەمریکا و ئیسرائیل." 

لە تارانی پایتەختیش، خاوەن نانەواخانەکان دژی گرانبوونی ئارد خۆپیشاندانیان کرد. یەکێک لە خۆپیشاندەران ووتی: "ئێمە شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد تا خەڵکی برسی نەبێت، کەچی ئێستا خۆمان برسیمانە." لە شاری ڕەشتیش، هاووڵاتییان دژی گرانبوونی کرێی خانووبەرە خۆپیشاندانیان کرد. 

هەروەها لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، مانگرتنی زیندانییەکان دژی زیادبوونی ڕێژەی لە سێدارەدان بەردەوامە. کەس وکاری ئەو زیندانییانە کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە چوونە بەردەم پەرلەمانی ئێران و داوایان کرد کە سزاکانی مەرگ ڕابگیرێن.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە