بەیاننامەیەکی هاوبەش دوای کۆبوونەوەی میشووستین و شی جین پینگ لە پێکەن
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەکی هاوبەش دوای کۆبوونەوەی میشووستین و شی جین پینگ لە پێکەن
▫️ خاڵە سەرەکییەکان: ڕووسیا و چین بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا و ووڵامدانەوەی گونجاو بۆ ئاستەنگە دەرەکییەکان.
▫️ ووڵاتەکان ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی جەنگی جیهانی دووەم و شێواندنی مێژووەکەی.
▫️ مۆسکۆ و پێکەن پشتیوانی یەکتری یەکلاکەرەوە دەکەن لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکانیان هەیە.
▫️ حکوومەتی ڕووسیا و چین داوای فراوان کردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو ووڵات دەکەن.
▫️ ڕووسیا پابەندبوونی خۆی بە پرەنسیپی "یەک چین" دووپات دەکاتەوە، کە تایوان بەشێکی دانەبڕاوە.
▫️ چین پشتیوانی لە هەوڵەکانی مۆسکۆ دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری.
▫️ ووڵاتەکان ڕێککەوتن لەسەر باشترکردنی پێکهاتەی بازرگانی هاوبەش.
▫️ مۆسکۆ و چین بەنیازن هاوکارییەکانیان لە داهێنانی زانستی و تەکنۆلۆژی و تەکنۆلۆژیای بەرزدا قووڵتر بکەنەوە.
▫️ ڕووسیا و چین ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە هاوکارییەکانیان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەسیاسی کردنی چالاکییەکانیان.
▫️ ووڵاتەکان بەنیازن هاوکاری لە چوارچێوەی بریکس و ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای بەهێز بکەن.
▫️ مۆسکۆ و پەکین ڕێککەوتن لەسەر درووستکردنی ئەنجوومەنێکی پسپۆڕ بۆ هاوکاری لە بواری زیرەکی دەستکرد و ئامادەن پێکەوە کاربکەن بۆ درووست کردنی ڕێکخراوێکی جیهانی بۆ هاوکاریکردن لە بواری زیرەکی دەستکرددا.
▫️ ڕووسیا و چین ڕێککەوتن لەسەر بەرەوپێش بردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جەمسەری باکوور و قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکانی چالاکییە بۆشایی ئاسمانییەکان و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی درووستکردنی وێستگەیەکی مانگ و هەماهەنگی کردنی ئەرکەکانی گەڕان بەدوای مانگدا.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە