چینییەکان پەردەیان لەسەر سەگێکی ماڵی ڕۆبۆتی لادا کە ناوی ڕۆڤەر Rover X1 و نرخی تەنها هەزار دۆلارە
پەیامی کورد ... چینییەکان پەردەیان لەسەر سەگێکی ماڵی ڕۆبۆتی لادا کە ناوی ڕۆڤەر Rover X1 و نرخی تەنها هەزار دۆلارە
🔶 مۆدێلەکە لە ڕێگەی سیستەمی کامێرایەوە دەورووبەرەکەی "دەبینێت" بۆ ناسینەوەی شتەکان و تۆمارکردنی ڤیدیۆ. ڕۆڤەر X1 دەتوانرێت وەک یاریدەدەری ماڵەوە، پاسەوان، یان تەنها وەک هاوڕێیەک بەکاربهێندرێت.
🔶 سەکۆی سەرەوە دەتوانێت کەلوپەل لە کەرەستەی بچووکەوە بۆ بارهەڵگری سووک هەڵبگرێت. جگە لەوەش دەتوانرێت ویل بۆ قاچەکان زیاد بکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەسەر زەوییە نایەکسانەکان دا بجوڵێت.
🔶 هێشتا نازانرێت کەی ڕۆڤەر X1 دەچێتە بازاڕەوە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە