ترامپ : سانتریفیوژەکانی ئێران یان بە نەرمی لەناوی دەبەین یان بە تووندوتیژی

پەیامی کورد ... ترامپ : سانتریفیوژەکانی ئێران یان بە نەرمی لەناوی دەبەین یان بە تووندوتیژی
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا ووتی، تەنیا دوو ڕێگە بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەیە، ئەوانیش بریتین لە "لەناوبردنی بە نەرمی یان بە تووندوتیژی ".
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەدوای ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا دەگەڕێت، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوونەدات، ئامادەیە تا سانتریفیوژەکانی ئێران "بتەقێنێتەوە".
جی دی ڤەنس، جێگری سەرۆككۆمار، هەروەها ووتی; ئەمریكا تەنها لە كاتێكدا لەگەڵ ئێران ڕێككەوتن دەكات كە دەست لە تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكانی بكێشێتەوە.
ناوبراو گەشبینی خۆی لە بەرەوپێش چوونی دانووستانەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەربڕی، بەڵام هۆشداری دا کە ئەم دانووستانانە دەبێ بگەنە ئەنجامێکی دیاریكراو و ئێران دەبێ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕابگرێت، بە پێچەوانەوە هیچ ڕێککەوتنێک نابێت.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




