تورکیا دەستی بە سەر کۆمەڵێک پەیجێردا گرتووە کە بڕیار بووە بگەنە دەستی حیزبۆڵڵای لوبنان

تورکیا دەستی بە سەر کۆمەڵێک پەیجێردا گرتووە کە بڕیار بووە بگەنە دەستی حیزبۆڵڵای لوبنان
پەیامی کورد   ...   تورکیا دەستی بە سەر کۆمەڵێک پەیجێردا گرتووە کە بڕیار بووە بگەنە دەستی حیزبۆڵڵای لوبنان

ڕۆژنامەی "دەیلی سەباح"ـی تورکیا ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دەست بەسەرداگرتنی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم ووڵاتە بە سەر کۆمەڵێک پەیجردا کردووە کە بڕیار بووە بگاتە دەستی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە بەیرووت.

ڕاپۆرتەکە لە زاری چەند سەرچاوەی ئاگاداری ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاوە هێناویەتی، ساڵی ڕابردوو و تەنیا چەند ڕۆژ پاش ئەوەی کە پەیجێر و بێسیمەکانی حیزبوڵڵای لوبنان تەقێندرانەوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول دەستیان بە سەر هەزار و ٣٠٠ پەیجێر و ٧١٠ شارژردا گرتووە کە ماددەی تەقێنەریان تێدا جێگیر کرابوو.

ئەم ڕۆژنامە تورکی یە زیادی کردووە کە پەیجێرەکان لە هۆنگ کۆنگەوە هاوردە کراون و بڕیار بووە کە بچنە بەیرووت بەڵام لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول هێزە ئەنییەتییەکان لێیان بەگومان دەبن و دەستیان بەسەردا دەگرن.

بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بابەتەکەی بۆ ڕۆژنامەی ئاسۆشەیتێدپرێس پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام ووردەکارییەکی زیاتری بەم ڕۆژنامە نەداوە.

لەلایەکی دیکەوە یووسف ئەلزەین، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان بەم ڕۆژنامە ئەمریکاییەی ڕاگەیاندووە کە حیزبوڵڵا چەند ڕۆژ پاش ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تەقینەوەی پەیجێرەکان، ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیای ئاگادار کردووەتەوە کە بارێکی دیکە لە پەیجێرەکان لە ڕێگەدایە تاکوو بگاتە بەیرووت.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە