ترامپ هەڕەشەی دەستگیرکردنی پارێزگاری کالیفۆرنیا دەکات / نیووسام : ئەمە سەرەتای ستەم کارییە

ترامپ هەڕەشەی دەستگیرکردنی پارێزگاری کالیفۆرنیا دەکات / نیووسام : ئەمە سەرەتای ستەم کارییە
پەیامی کورد   ...   ترامپ هەڕەشەی دەستگیرکردنی پارێزگاری کالیفۆرنیا دەکات / نیووسام : ئەمە سەرەتای ستەم کارییە

پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیا لێدوانەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەڵێت ڕەنگە بەهۆی ڕۆڵی خۆی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ویلایەتەکەدا دەستگیربکرێت، بە هەنگاوێکی ڕوون بەرەو ستەمکاری ناوبرد.
بە پێی زانیارییەکان لە درێژەی گرژییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا و پارێزگاری کالیفۆرنیا، دووشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری لە دەستگیرکردنی گاوین نیوووسام، پارێزگاری کالیفۆرنیا دەکات بەهۆی ئەوەی بە "ڕۆڵی ئەو لە ئاژاوە تووندوتیژییەکانی ئەم دوایی یە" وەسفکرا.

لە ووڵامی پرسیاری پەیامنێرێک دا سەبارەت بە لێدوانەکەی نیووسام کە بەرپرسی سنووری فیدراڵی بوێری ئەوەی هەبووە دەستگیری بکات، ترامپ ووتی: ئەگەر من تۆ بوومایە ئەوەم دەکرد.

لەکاتێکدا سووکایەتی بە پارێزگاری کالیفۆرنیا دەکات، بە کەسێکی "خۆش بەڵام بە شێوەیەکی گەورە بێ توانا" ناوی بردووە و ئەدای خۆی لە بەڕێوەبردنی ویلایەتەکەدا بە "کارەساتبار" وەسف کردووە.

شەڕ و پێکدادانەکان لە لۆس ئەنجلس دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ئەفسەرانی کۆچبەری ئەمریکا لە ٧ی حوزەیران هەڵکوتانە سەر ناوەندی شارەکە بۆ ناسینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، چالاکییەکە ناڕەزایەتی شەقام و تووندوتیژی لەگەڵدا بوو. دوابەدوای ئەم پێشهاتانە، ترامپ فەرمانی ناردنی دوو هەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی بۆ لۆس ئەنجلس دەرکرد.

لە بەرامبەردا گاوین نیوزۆم ئەو هەنگاوەی بە "ئیستفزازی" ناوبرد و بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی جێگیرکردنی هێزەکانی کرد. جەختی لەوە کردەوە کە پێش ئەوەی حکوومەتی فیدراڵی دەستوەردان بکات، هێزەکانی ویلایەت و شارەکان باش بوون.

هەروەها لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X”، نیووسام داواکاری دەستگیرکردنی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە کارێکی “قبووڵ نەکراو و نائارامکەر” ناوبرد و نووسیویەتی: “سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی داوای دەستگیرکردنی پارێزگارێکی کردووە، ئەمە ڕۆژێکە کە هەرگیز نەمویستووە لە ئەمریکا بیبینم، گرینگ نییە تۆ کۆماریخواز بیت یان دیموکرات؛ ئەمە هێڵێکی سوورە کە نابێت ببڕدرێت. ئەمە هەنگاوێکی ڕوونە بەرەو ستەمکاری.”

ناکۆکییەکانی نێوان ترامپ و بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تووندتر بوون، ئەوەش دوای پێکدادانێکی بەرفراوانی شەقامەکان و کەش وهەوای سیاسی ووڵاتەکەی گرژتر کردووە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە