ترامپ : ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە

ترامپ : ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە، ئەوان دەیانەوێت توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆیان بپارێزن، بەڵام ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ووتی : ئێمە هەنگاوێکی زۆر لەسەر پرسی ئێران دەگرینەبەر، ئێرانییەکان دانووستانکاری زۆر باش و تووند و تیژن.
لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وتووێژەکەی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ووتی : باسمان لە زۆر بابەت کرد، ئێمە چاومان لەوەیە لەگەڵ ئێران هەنگاو بنێین، چاومان لەوەیە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کوشتن و لەناوچوون، هەروەها بە ئێرانییەکانمان ئەوەمان وتووە. ڕەنگە نەگەینە ئەم ڕێککەوتنە. دەبێت چاوەڕێ بکەین.

پێشتریش سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کردبوو کە ناتانیاهوو و ترامپ گفتوگۆیەکی ٤٠ خولەکی لەسەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی بەردەوامی غەززەیان کردووە.

لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە غەززە، ترامپ ووتی : گفتوگۆی گەورە لەبارەی غەززە دەکرێت، ئەو گفتوگۆیانە لەنێوان ئەمریکا، حەماس، ئیسرائیل و ئێرانە، ئێمە دەمانەوێت زیندانییەکان ئازاد بکرێن.

لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ووڵامی ئێران بۆ ئەو پێشنیازە ئەم دواییەی ئەمریکا، ووتی: ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە، ئەوان دەیانەوێت توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆیان بپارێزن، ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە.

ووتەکانی ترامپ لە کاتێکدایە کە ئیسماعیل باغایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ووتی : ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت، ڕێگایەک هەیە، تەنانەت باوەڕم وایە کە زیاتر لە ڕێگایەکمان دەبێت بۆ بەردەوامبوون.

بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕووسیا توودەی ووتی: ئێمە نەرمییەکی تەواومان نیشانداوە بۆ دانووستاندن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان. ئێمە سەد لەسەد دڵنیاین لەوەی کە (بەرنامەی ئەتۆمیمان) بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بەتەواوی ئاشتیانە. لەهەمان کاتدا ڕامان گەیاندووە کە ئامادەین هەنگاوی گرنگ بنێن لەڕووی ڕێگەدان بە پشکنینی زیاتر و هەندێک سنووردارکردنی کاتی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەتەواوی دەمێنێتەوە ئاشتی خوازانە."

ناوبراو لەم بارەیەوە زیادی کرد: مەسەلەکە ئەوەیە، پێموایە ئەگەر مەبەستی لایەنی بەرامبەر دڵنیابوون بێت لەوەی ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، ئەمە بە ئاسانی بەدی دێت. بەڵام ئەگەر مەبەستیان زەوتکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران بێت لە ووزەی ئەتۆمی ئاشتیانەدا، پێموایە ئەمە خاڵێکی مشتومڕئاوییە کە کێشە بۆ پرۆسەی دانووستان درووست دەکات.

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە پێویستی لابردنی گەمارۆوە نایاسایی یەکانی سەر ئێران ووتی: خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئەو سزایانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەسەر ئێراندا سەپێندرابوون و هەموویان بە نایاسایی دەزانین، دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندییەکی ئاسایی بانکی و ئابووریمان لەگەڵ باقی جیهان هەبێت.

ئێران و ئەمریکا تا ئێستا پێنج خولی دانووستانی ناڕاستەوخۆیان بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت و ڕۆما ئەنجام داوە. واشینتۆن کە لێدوانی دژبەیەکانەی سەبارەت بە چۆنیەتی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران داوە، لەم دوایی یانەدا پێشنیارێکی نووسراوی بۆ ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی پێشکەش کرد. کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاند کە ووڵامێکی گونجاو بۆ ئەو نامەیە ئامادە دەکەن.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند کە بەم زووانە ووڵامێکی گونجاو بۆ پێشنیازی ئەمریکا دەدرێتەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە