سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن دادگای باڵای ئێران ەوە پشتڕاست کرایەوە

پەیامی کورد ... سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن دادگای باڵای ئێران ەوە پشتڕاست کرایەوە
🔶 ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەمەدی، پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم چالاکە کرێکارییە لە لقی ٣٩ی دادگای باڵای ڕاگەیاند
🔸 ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە ووتەی ڕەئیسیان پێشتر هەمان لق بە هۆی ناڕەزایەتی زۆرەوە حوکمەکەی هەڵوەشاندەوە، لەوانە نەبوونی پەیوەندی بە ئۆپراسیۆنە چەکدارییەکان و نەسەلماندنی ئەندامییەتی لە گرووپێکی یاخی بوو.
🔸 ڕەئیسیان ڕەخنەی لە پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە گرت و جەختی لەوە کردەوە: "بڕیارەکەی دەرچوو دووبارەکردنەوەی حوکمی پێشووە و چاوەڕوان دەکرا دادگای باڵا جارێکی دیکە هەڵیبوەشێنێتەوە". ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا هیوادارە بەدواداچوون بۆ دووبارە دادگایی کردن بکات و جێبەجێکردنی سزاکە بمێنێتەوە.
▫️ شەریفە محەممەدی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٤٠٣ دەستبەسەر کرا، لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٤٠٣، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت بە تۆمەتی "یاخی بوون" سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند. دادگای باڵا ئەم بڕیارەی لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٤٠٣ هەڵوەشاندەوە و لە ١٤ی شوباتی ساڵی ١٤٠٣دا لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت جارێکی دیکە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




