خۆکوشتنی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"؛ قوربانی ئەشکەنجە دەروونییەكانی ئێران
پەیامی کورد ... خۆکوشتنی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"؛ قوربانی ئەشکەنجە دەروونییەكانی ئێران
لە درێژەی زنجیرە سەرکوتەكانی کۆماری ئیسلامی، یاسین سەیف پەناهی، زۆرانبازی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی دێهگولان و لە دەست بەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
یاسین گەنجێکی وەرزشكار، ئارام و خۆشەویست بوو لەناو خەڵك دا،، دوای ئازادبوونی، کەوتە نێو بێدەنگی و گۆشەگیرییەوە. سەرچاوەكان باس لەوه دەکەن، تەنانەت دوای ئازادکرانیشی، ئیتلاعات فشارێكی زۆری خستبووە سەر بنەماڵەكەی كە خۆیان لە قسە كردن لەگەڵ میدیاكان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدوور بگرن.
خۆکوشتنی یاسین نموونەیەکی ڕوونی دەرئەنجامەکانی ئەشکەنجەی دەروونی سیستماتیک لە ناوەندەکانی دەست بەسەری کۆماری ئیسلامی دایە؛ کە گەنجانی ناڕازی دوای ئازادکردنیان برینی نەبیندراو بەڵام وێرانکەریان لەسەر بەجێماوە. بەگوتەی چالاكان، زۆرێک لەوانەی لە ڕاپەڕینی ١٤٠١دا دەستبەسەرکراون، ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی و دڵەڕاوکێی توند و خەمۆکی و هەستکردن بە نائەمنیی بەردەوام دەبنەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە