دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریسی هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی عەباس دریسی هەڵوەشاندەوە
لقی یەکی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای دووبارە دادگایی کردنەوەی عەباس دریس، یەکێک لە دەست بەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ١٣٩٨ی لە ماهشەر قبووڵ کرد و حوکمی “محارەبە” و لەسێدارەدانەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، فریشتە تابانیان، پارێزەری عەباس دریس، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵەکە، ئاماژەی بەوە كرد، بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای باڵا، دۆسیەکە ڕەوانەی هەمان لق دەکرێت بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە.
عەباس دریس لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٢ و باوکی سێ منداڵ، لە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨، لە کاتی ڕاپەڕینی خوێناوی ساڵی ٩٨ لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەست بەسەر کرا و بە تۆمەتی محارەبە حوكمی لەسێدارەدانی بەسەدا سەپابوو.