دوای هێرشەکەی سەر قەتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

دوای هێرشەکەی سەر قەتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات


مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە بەرەو ئیسرائیل، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە قەتەر کردە ئامانج.
ڕۆژی هەینی ڕوبیۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە.
تۆمی پیگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "رۆبیۆ ڕۆژی یەکشەممە بەڕێدەکەوێت بۆ سەردانی ئیسرائیل پێش ئەوەی پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بکات لە سەردانەکەیدا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ بەریتانیا بێت".
پیگۆت ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوبیۆ "جەخت لەسەر ئامانجە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکاتەوە: دڵنیابوون لەوەی کە حەماس هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات لە غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان".

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە