ئەحمەد شەرع : سووریا دابەش بوون قبووڵ ناکات

پەیامی کورد ... ئەحمەد شەرع : سووریا دابەش بوون قبووڵ ناکات
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ئیستای سووریا، لەدیدارێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی ووڵاتەکەی رایگەیاند؛
- دانووستاندنەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) "هێواش بوونەتەوە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "سووریا واز لە یەک بست لە خاکەکەی ناهێنێت.
- دۆخەکە وەک باکووری عێراق، کوردستانی عێراق نییە. تەنانەت کوردستانی عێراقیش، سەرەڕای هەموو ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەی هەیبوو، کاتێک بیری لە جیابوونەوە کردەوە، شکستی هێنا.
- سووریا واز لە یەک بست لە خاکەکەی ناهێنێت ئەمە سوێندێکە لەبەردەم گەل خواردوومانە کە دەبێ هەموو خاکی سووریا بپارێزین و یەکگرتوو بێت.





