زێلێنسکی دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی زریانێکی کێشە دەبێتەوە

زێلێنسکی دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی زریانێکی کێشە دەبێتەوە
پەیامی کورد   ...   زێلێنسکی دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی زریانێکی کێشە دەبێتەوە

▫️میدیاکانی ئەمریکا دەنووسن کە ڤلادێمیر زێلێنسکی لە نێوان سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە بەرەدا ڕووبەڕووی زریانێک بووەتەوە : "زێلێنسکی ڕووبەڕووی زریانێکی تەواو بووەتەوە: پێشڕەوییەکی لەناکاوی ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕ، پەرەسەندنی ناڕەزایی ناوخۆیی و لووتکەیەکی چارەنووسساز لە ئەلاسکا."

▫️ئاماژە بەوە دەکرێت کە زێلێنسکی سەرکەوتنەکانی ڕووسیا کەم دەکاتەوە و پەیوەندی بە هاوبەشەکانیەوە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بیمە بکات لە ئەگەری دەرئەنجامێکی نالەباری ڕووداوەکانی ئالاسکا.

▫️جەخت دەکرێتەوە کە کۆبوونەوەی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەتوانێت زێلێنسکی بەرەو "چەسپاوی دیپلۆماسی" ببات.

▫️پێشتر ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی کراسنۆئارمیسکی کۆماری گەلی دۆنێتسکی بە سەرکەوتنێکی گەورەی ناوبرد.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە