سلۆڤاکیا لە چوارچێوەی گەرەنتی ئەمنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین نانێرێت

پەیامی کورد ... سلۆڤاکیا لە چوارچێوەی گەرەنتی ئەمنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین نانێرێت
🔸 سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند، پێویستە گەرەنتی ئەمنی بۆ هەردوو لایەنی ململانێیەکان دابین بکرێت.
🔸 لە هەمان کاتدا فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا زیادی کرد کە ووڵاتەکە لە ڕووی لۆجیستی یەوە گرینگە و ئامادەیە هاوکاری بکات ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر گەرەنتی بۆ کیێڤ بکرێت.
🔸 پێشتر هەریەک لە ئیتاڵیا، پۆڵەندا، بولگاریا، کرواتیا و ڕۆمانیا ئامادە نەبوون هێزەکانیان بنێرن بۆ ئۆکراین . ترامپ هەروەها جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکای بۆ سەر خاکی ئۆکراین ڕەت کردەوە.
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




