ڕاجی: "بەخێر بێیت" لە بەیاننامەی حکومەتدا بە واتای پەسەندکردن دێت

یوسف ڕاجی وەزیری دەرەوەی لوبنان دووپاتی کردەوە کە وشەی "بەخێرهاتن" لە بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران بە واتای پەسەندکردن دێت، ڕوونیشیکردەوە کە لێدوانە فەرمییەکان "هەندێکجار دەربڕینی دیپلۆماسی بۆ دەربڕینی هەڵوێستی ڕوون بەکاردەهێنن".
ڕاجی ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری داماڵینی چەک دراوە و گەڕانەوەی نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوامان خواستبوو پابەند بین بەو ماوەیەی کە کابینە دیاریی کردووە، بەڵام متمانەمان بە سوپا زۆرە، دڵنیاین لەوەی کە پێویستە بە ئەنجام بگەیەنێت".
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە




