سوپای ئیسرائیل : ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەست پێدەکاتەوە
سوپای ئیسرائیل دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش لەدژی ڕادیکاڵە فەلەستینییەکان، ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەست پێدەکاتەوە.
🔹ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی ئەمنییەوە ڕایگەیاندووە : “ئاگربەست لە غەززە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ دەست پێدەکاتەوە”.
🔹 ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ووتی : ئێمە بەردەوام دەبین لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە و ووڵامی یەکلاکەرەوەی هەر پێشێلکارییەک دەدەینەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە