ووتەبێژی کرێملین : هەر شتێک لە دەورووبەری ڤەنزۆئێللا ڕووبدات دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت
پەیامی کورد ... ووتەبێژی کرێملین : هەر شتێک لە دەورووبەری ڤەنزۆئێللا ڕووبدات دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت
ووتەبێژی کرێملین دەڵێت هەر شتێک لە دەورووبەری ڤەنزۆئێللا ڕووبدات دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، ئەمەش لە ووڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە زیادبوونی بوونی سەربازی ئەمریکا لە نزیک ڤەنزۆئێللا دەکەن
دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند ؛
🔹 پووتین بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەردۆغان کرد.
🔹 ڕووسیا بەهایەکی زۆر بە دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان پووتین و عەلیێڤ لە ڕۆژی دەدات ؛ ئەم چاوپێکەوتنە گرینگ بوو.
🔹 ڕووسیا و ئازەربایجان لە ئاستە جیاجیاکاندا چالاکانە هاوکاری دەکەن، ووتووێژی نێوان هەردوو ووڵاتیش بەردەوامە.
🔹 کرێملین ئامادەیە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان کۆریای باکوور و باشوور.
🔹 پێسکۆڤ پەرەپێدانی کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی ناوخۆیی بە گرینگترین شت بۆ مۆسکۆ ناوبرد، نەک لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە دەسەڵاتی سەربازی ئەمریکا.
🔹 هەروەها پووتین لەگەڵ قارەمانانی ناوچەی سەربازی ناوەندی قسەی کرد کە لە شەڕدا بریندار بوون.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە