فەڕەنسا سەبارەت بە ئۆکراین هۆشداری دەدات و دەڵێت: دواجار لەناو دەچێت

فەڕەنسا سەبارەت بە ئۆکراین هۆشداری دەدات و دەڵێت: دواجار لەناو دەچێت
پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا سەبارەت بە ئۆکراین هۆشداری دەدات و دەڵێت: دواجار لەناو دەچێت

🔹پلانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بۆ دابین کردنی دارایی ئۆکراین دەبێتە هۆی تێکدانی سەروەری دارایی فەڕەنسا. ئەم قسانە لەلایەن نیکۆلاس دووپۆنت-ئاینان سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی "نێردەی فەرەنسا" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس خراوەتەڕوو.

🔹ئەو نووسیویەتی: "وەک لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێشبینیم کرد، ململانێکانی ئۆکراین بۆتە بیانوویەک بۆ فیدراڵی کردنی نەگەڕاوەی یەکیتی ئەورووپا لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنێکی هەڵنەبژێردراو، گوێڕایەڵی لۆبی دارایی. درووستکردنی قەرزێکی پان ئەورووپی بۆ پاڵپشتی دارایی ئۆکراین لە کۆتایی دا سەروەری داراییمان لەناو دەبات".

🔹پێشتر میدیاکان بڵاویانکردەوە کە کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ووڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بە هاوبەشی دەیان ملیار یۆرۆ قەرز بگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی کیێڤ "لە ئاودا" بمێنێتەوە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە