شحادە: هیچ دانووستان و پاشەکشەیەک لە سنوردارکردنی چەک نابێت

شحادە: هیچ دانووستان و پاشەکشەیەک لە سنوردارکردنی چەک نابێت


وەزیری کۆچبەرانی لوبنانی کەمال شحادە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پلانی سوپا بۆ سنوردارکدنی چەک کە ناوی "قەڵغانی نیشتیمان"ە، لە قۆناغی یەکەمدا لە باشووری ڕووباری لیتانییەوە دەستپێدەکات و چەندین هەڵمەت لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر زەوی.
شحادە ڕوونی کردەوە کە ڕێکخراوێکی نیشتیمانی هەیە لەسەر چەک بە دەستی دەوڵەت، و "پێشکەوتن لەم بابەتەدا هەیە و ئەمە بڕیارێکی لوبنانییە کە لەسەر بنەمای وتاری سوێندخواردن و بەیاننامەی وەزیران دامەزراوە، دەوڵەت دانووستان و پاشەکشە ناکات لە بڕیاری داماڵینی چەک".
شحادە وتیشی: "لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئەنجامەکانی پرۆسەی داماڵینی چەک دەبینن، ڕەزامەندی لەسەر پلانەکە بەپێی بڕیاری ٥ی ئابی ئەنجام درا و هیچ دیالۆگێک لەسەر ستراتیژیەتی بەرگری لەگەڵ لایەنێکی دەرەوەی حکومەت نابێت".
وەزیر ئاماژەی بەوە کرد کە سوپا پێداویستیەکانی بۆ وڵاتانی دۆست ڕوونکردووەتەوە، واشنتۆنیش پشتگیریەکەی بۆ سوپای لوبنانی زیاتر کردووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لەم چوارچێوەیەدا.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە