فەڕەنسا : لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی ئەتۆمی، میکانیزمی ماشە دژی کۆماری ئیسلامی تا کۆتایی مانگی ئاگۆست چالاک دەکرێت 

فەڕەنسا : لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی ئەتۆمی، میکانیزمی ماشە دژی کۆماری ئیسلامی تا کۆتایی مانگی ئاگۆست چالاک دەکرێت 
پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا : لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی ئەتۆمی، میکانیزمی ماشە دژی کۆماری ئیسلامی تا کۆتایی مانگی ئاگۆست چالاک دەکرێت 

لە درێژەی زیادبوونی فشارە دیپلۆماسییەکان بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ تاران نەکرێت، ئەوە سێ ووڵاتی ئەورووپایی ئەندام لە بەرجام _ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا تا کۆتایی مانگی ئاگۆست (خەرمانان) میکانیزمی ماشە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاک دەکەن.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە دانووستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکكەوتننامەی ئەتۆمی ٢٠١٥ (بەرجام) لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کاریگەر وەستاون.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا هەروەها هۆشداری داوە کە کات بۆ بەکارهێنانی ئەم میکانیزمە تەواو دەبێت و یەکیتی ئەورووپا هێشتا خوازیاری گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێگای دیپلۆماسییە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە