پارێزگای سوەیدا : ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٠٠ کەس

پارێزگای سوەیدا : ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٠٠ کەس
پەیامی کورد   ...   پارێزگای سوەیدا : ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٠٠ کەس

لە سێیەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا لە سووریا ، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە ١٠٠ کەس و  ٢٠٠ کەسیش بریندارە.

سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی سووریا باسیان لەوە کردووە، ئەمشەو شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هۆزە چەکدارە درووزەکان و بەدەوی لە فڕۆکەخانەی سوعلە ڕووی داوە.

کەناڵی "سوەیدا 24" بڵاوی کردەوە، لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە چوار بەرە بەردەوامە کە بریتین لە میحوەری سوعلە، حەزم، کەناکر و میحوەرەی تەعارە.

لە لایەكی دیكەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی؛ "هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی ڕوون و هۆشدارییەک بوون بۆ ڕژێمی سووریا. ئێمە ڕێگە نادەین زیان بە درووزەکانی ناو سووریە
بگات، ئیسرائیل بە بێدەنگی سەیر ناکات و ناوەستێت".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "هێرشێکی کردووەتە سەر ئامانج و چەند تانکێک لە گوندی سەمیع لە پارێزگای سوەیدا".
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە