متمانەمان بە ئاگربەست نییە | ئامادەین بۆ ووڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمان

پەیامی کورد ... متمانەمان بە ئاگربەست نییە | ئامادەین بۆ ووڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمان
وەزیری بەرگری ڕایگەیاند کە ئێران لەم شەڕەدا ووڵامێکی تووندی بە ئەمریکا و ئیسرائیل داوە و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای بەرفراوان کردنی شەڕ و نائارامی ناوچەکەدا نییە، بەڵکوو ئامادەیە بۆ ووڵامێکی چارەنووسساز و داخەرانە بۆ هەرچەشنە چاوچنۆکییەکانی دەستدرێژکاران. بە پێی ڕاپۆرتی هەمشەهری ئۆنلاین، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی جیادا لەگەڵ وەزیرانی بەرگری تورکیا و مالیزیا قسەی کردووە.
عەمید ژەنەراڵ عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، وەبیری هێنایەوە کە هێرش بۆ سەر ئێران لە کاتی دانووستانەکان دا ڕوویداوە و ڕایگەیاند: ئێمە بۆ جیهان سەلماندمان کە دژی دانوستان و وتووێژ نین.
لە درێژەی قسەکانی دا : ئێران و تورکیا لە ناوچەیەکی هەستیاردا هەڵکەوتوون و هەڕەشە و بەرژەوەندی و چارەنووسی هاوبەشیان هەیە و پێویستە هەردوو ووڵات ڕاوێژی هاوبەشیان هەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش.
وەزیری بەرگری لەم شەڕەدا ڕایگەیاند: ئێران لەم شەڕەدا ووڵامێکی تووندی بە ئەمریکا و ئیسرائیل داوە و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی فراوان کردنی شەڕ و نائارامی لە ناوچەکە نادات، بەڵکو ئامادەیە وڵامێکی چارەنووسساز و داخانە بۆ هەرچەشنە چاوچنۆکییەکانی دەسدرێژکاران بداتەوە.
وەزیری بەرگری ئێران ووتیشی : ئێران متمانەی بە ئاگربەست نییە و بەو هۆیەشەوە پێشبینی سیناریۆی جۆراوجۆری بۆ هەر سەرگەرمییەکی نوێ کردووە.
لەم وتووێژەدا وەزیری بەرگری تورکیا وێڕای سەرەخۆشی لە گەلی ئێران بۆ شەهید بوونی فەرماندە سەربازییەکان و کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل و خەڵکی ئاسایی، هێرشی ئیسرائیل شەرمەزار کرد و ووتی : گەل و حکوومەتی ئێران قارەمانانە بەرگریان لە زێدی خۆیان کرد لە بەرامبەر هێرشی نایاسایی.
وەزیری بەرگری تورکیا: دانوستانی ئەتۆمی دەبێت بە ڕێککەوتنێکی مەعقول لە بەرژەوەندی ئێران ئەنجام بدرێت
وەزیری بەرگری تورکیا، بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە دامەزراندنی ئاگربەست، ووتی : پێمان وایە دانووستانە ئەتۆمییەکان دەبێ بە ڕێککەوتنێکی مەعقوول لە بەرژەوەندی ئێران و ناوچەکە ئەنجام بدرێن.
ئەمیر ناسرزادە هەروەها سوپاسی هەڵوێستی حکومەتی مالیزیای کرد لە پشتیوانی کردنی ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل و ووتی: مالیزیا وڵاتێکی گرنگە لە جیهانی ئیسلامی و کاریگەرە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. هەڵوێستەکانی حکومەتی مالیزیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی جیهانی ئیسلامی و لەسەر زۆر بابەتی نێودەوڵەتی هەمیشە دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای فێرکارییەکانی ئایینی ئیسلامییە، و بۆ ئێمە زۆر بەنرخن.
وەزیری بەرگری مالیزیا: ئێمە ئیسرائیل بە تاوانباری سەرەکی دەزانین لە شەڕی 12 ڕۆژەدا
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگری مالیزیا هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران ووڵاتێکی دۆست و متمانەپێکراوی مالیزیایە و زیادی کرد : ئێمە ئیسرائیل بە تاوانباری سەرەکی ئەم شەڕە دەزانین و هەر لە سەرەتاوە بە تووندی ئیدانەی ئەم هێرشەمان کردووە.
ناوبراو بە ستایشی ئەدای هێزە چەکدارەکانی ئێران و گەلی ئێران بە هۆی یەکڕیزی و خۆڕاگرییان لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە، ڕایگەیاند: دڵنیاین کە ئیسرائیل ناتوانێت هیچ کام لە ئامانجەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگات و ئێرانیش نیشانی داوە کە قسە و بانگەشەکانی ئیسرائیل لە ئەفسانەیەک زیاتر نییە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




