مۆنیتۆر: ئۆجەلان داوا لە بارزانی دەکات بەشداری لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بکات

مۆنیتۆر: ئۆجەلان داوا لە بارزانی دەکات بەشداری لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بکات


پەیامی کورد- قامیشلۆ
لە نامەیەکدا کە لە زیندانەکەی خۆیەوە لە دورگەی ئیمرالی تورکیا نێردراوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بکات و سەرکەوتوی بکات، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمریکی کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە.
ئۆجەلان لە نامەکەدا کە هەفتەی ڕابردوو ڕادەستی بارزانی کراوە، ڕایگەیاندووە، "زۆر گرنگە ئێوەش پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن".
بەگوێرەی ناوەڕۆکی نامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، کە بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە، "ئەنجامی گفتوگۆکان بە ناچاری کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت".
ئۆجەلان زیادی کرد: ئامانجی من لەم پرۆسەیەدا گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی لەسەر بنەمای بنەما دیموکراسیەکانە.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە