ناتانیاهوو : لەگەڵ ڕوبیۆ گفتوگۆمان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوپەیمانیەکەمان کرد

ناتانیاهوو : لەگەڵ ڕوبیۆ گفتوگۆمان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوپەیمانیەکەمان کرد
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : لەگەڵ ڕوبیۆ گفتوگۆمان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوپەیمانیەکەمان کرد

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشینتۆن دی سی کۆبووەتەوە.

ناتانیاهوو لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: گفتوگۆی جەوهەری و گرینگمان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەو ئالنگارییە هاوبەشانەی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕووبەڕوومان دەبنەوە کرد.

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ دوو دیداری لەگەڵ ڕۆبیۆ و ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای کردووە.

ناتانیاهوو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەمە سێیەم سەردانمە بۆ لای دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەدوای هەڵبژاردنی زیاتر لە شەش مانگ لەمەوبەر.

ناتانیاهوو ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا و نوێنەرانی هەردوو پارت لە کۆنگرێس و بەرپرسانی باڵای دیکەش گفتوگۆ دەکات.

ناتانیاهوو ڕوونیشی کردەوە، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران کە بە ووتەی بەرپرسانی ئێران زیاتر لە ٩٠٠ کەس کوژراون، ئێستا بازنەی ئاشتی زۆر زیاتر لەوەی پێشتر خەیاڵمان بۆ دەکرد فراوانتر دەکات.

ناتانیاهوو، دەشڵێت: داهاتوویەکی باش بۆ ئیسرائیل و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی دێت.

سەبارەت بە شەڕی غەززە، ناتانیاهوو ڕایگەیاند، شاندێکی دانووستانکاری ناردووە بۆ بەشداریکردن لە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر.

ئامانج لەم گفتوگۆیانە گەیشتن بە ئاگربەستێک بۆ ماوەی ٦٠ڕۆژە و لەو ماوەیەدا ١٠ لە کۆی٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی کە لە ژیان دا ماون، لەلایەن حەماس ەوە دەست بەسەرکراون ئازاد دەکرێن.

لە کاتی ئاگربەستەکەدا، بڕیارە هەردوولا دانوستان بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە هەمیشەیی شەڕ و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی ماونەتەوە.
حەماس بەو پێشنیازە رازی بووە، بەڵام داوای هەندێک گۆڕانکاری کرد، ئیسرائیلیش ڕەتی کردەوە.

ناتانیاهوو ئاماژەی بەوەدا بەبڕیاری گەیشتن بە سێ ئامانج، گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان بە زیندوو و مردوو، نەهێشتنی تواناکانی حەماس و دەرکردنی ئەو ڕێکخراوە لە کەرتی غەززە و دڵنیابوون لەوەی،غەززە چیتر مەترسی لەسەر ئیسرائیل درووست نەکات.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە