ڕۆژنامەی بیڵدی ئاڵمانی وێنەی "عەلی س"ی بڵاوکردەوە، کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی-دانیمارکییە و تۆمەتبارە بە سیخوڕی و تیرۆر، لەگەڵ زانیاری زیاتر.

پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی بیڵدی ئاڵمانی وێنەی "عەلی س"ی بڵاوکردەوە، کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی-دانیمارکییە و تۆمەتبارە بە سیخوڕی و تیرۆر، لەگەڵ زانیاری زیاتر.
ئەم کەسە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥ لەژێر پەردەی گەشتێکی خێزانی بۆ تورکیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران، بە قاچاخ هێنرایە تورکیا و دوای گەیاندنی ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی ئامانجە جوولەکەکان لە بەرلین کۆکرابوونەوە، جارێکی دیکە بە بەڵگەنامەی ساختە و بەبێ مۆری فەرمی ئێرانی بەجێهێشت.
بیڵد درێژەی بە ڕاپۆرتەکەی دا و نووسی: دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی دانیمارک، دوای ئەوەی پەیامەکانی نێوان ئەم کەسە و ئەفسەرێکی ناسراوی سوپای قودسی سوپای پاسداران دەگرێت، بابەتەکەی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئاڵمانیادا هاوبەش کردووە.
هەروەها ئامادەبوونی بەردەوامی عەلی س لە مزگەوتی ئیمام عەلی (کە بە مزگەوتی شین ناسراوە) لە ژێر چاودێری دەزگا ئەمنییەکان بووە.
ئامانجەکان: عەلی س لە ٤ و ٥ی حوزەیران لەگەڵ خێزانەکەی گەشتیان کرد بۆ بەرلین، لەکاتێکدا کارمەندانی ئەمنی ئاڵمانیا بە درێژایی گەشتەکە چاودێری جووڵەکانی دەکرد بە گوێگرتن لە هۆتێلەکەی و بەدواداچوونیان بە درێژایی کاتژمێر.
بەپێی وتەی بیڵد، وێنە و ڤیدیۆی لانیکەم ١٠ شوێنی بەرلین گرتووە، لەوانە کۆمەڵەی ئاڵمانی-ئیسڕائیلی لە ناوچەی میت، ئۆفیسی ئەنجوومەنی ئەخلاقی فیدراڵی - کە جۆزێف شوستەر، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جوولەکەکان لە ئاڵمانیا، لەوێ کاردەکات - چێشتخانەیەکی ئیسرائیلی و مارکێتێک لە نزیک شەقامی کو'دام.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




