نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە ئامادەبوونمان لە سوریا

نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە ئامادەبوونمان لە سوریا


پەیامی کورد- دیمەشق
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ دووشەممە دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی لەو ناوچانەدا دەمێننەوە کە کۆنترۆڵیان کردووە لە باشووری سوریا و دەوروبەری چیای حرمون. ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لێی گەیشتنە "ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی سوریا سەبارەت بە داماڵینی سەربازی باشووری ڕۆژئاوای سوریا و پاراستنی دروزەکان".
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی ڕێگە بە هیچ هێرشێک نادات بۆ سەر دروزەکان لە ناوچەکەدا و حکومەتەکەی کار بۆ داماڵینی سەربازی باشووری سوریا دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی ئیسرائیل لەوێ بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە هەڕەشە ئەمنییەکان.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە