٣١ چالاکی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەرکران
پەیامی کورد ... ٣١ چالاکی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەرکران
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوودا، واتە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٤دا، ٣١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل، دەست بەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعات کراون کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان و چارەنووسیان ناڕوونە.
لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٤، ٣١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە، لەلایەن دادگای شۆڕش و دادگای تاوانەکانی ڕێژیم کەیسەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە