کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و واشنتۆن سەبارەت بە سوریا

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و واشنتۆن سەبارەت بە سوریا


پەیامی کورد- دیمەشق
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێکخستنەکان بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئەنقەرە، دیمەشق و واشنتۆن سەبارەت بە سوریا لە ئارادایە.
فیدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئولکەی تورکی ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار کە لەنێوان سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی ئینتقالی و فەرماندەی گشتیی سوپای سوریا واژۆ کراوە دوادەخەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکە بووەتە هۆی وەستانی چالاکییەکانی بنیاتنانی دامەزراوەکان و گۆڕینی گرنگیدان بۆ ناوچە قەیراناوییەکان.
وەزیری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە کاریگەری لەسەر سوریا نییە بەڵکو وڵاتانی دراوسێش دەگرێتەوە، گفتوگۆ و پلانی بەردەوام لە نێوان ئەمریکا و تورکیا و سوریادا هەیە و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام دەدرێت".

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە