کەشتییەکی هەڵگری چەک وچۆڵی ئێران لە نزیک گەرووی بابۆلمەندەب دەستی بەسەردا گیرا

کەشتییەکی هەڵگری چەک وچۆڵی ئێران لە نزیک گەرووی بابۆلمەندەب دەستی بەسەردا گیرا
پەیامی کورد   ...   کەشتییەکی هەڵگری چەک وچۆڵی ئێران لە نزیک گەرووی بابۆلمەندەب دەستی بەسەردا گیرا
 
کەشتییەکی ئێرانی کە چەک و کەرەستەی نیزامی بۆ حووسییەکان هەڵگرتبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەمەنەوە لە نزیک گەرووی بابولمەندەب دەستی بەسەردا گیرا.

ئەو کەشتییە لە بەندەرعەباس ەوە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپی حووسییەکان دەڕۆیشت و بە ووتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، خاوەنەکەی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپەیە. لە کاتی پشکنینی کەشتییەکەدا، مووشەکێکی دژە تانکی ''کۆرنێت'' و پارچەی درۆن و دەرمانی ئێرانی و خۆراک دۆزراوەتەوە.

هەروەها لە کەشتییەکەدا کۆگایەکی نهێنی چۆڵ هەبووە، کە پێدەچێت بۆ دابەزاندنی چەک لە دەریادا بەکار هاتبێت. هێزەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنەکە دوای چاودێری ووردی جمووجۆڵەکانی کەشتییەکە لە نزیک بابولمەندەب ئەنجام دراوە و هەشت دەریاوانی سەر بە تۆڕی قاچاخی حووسییەکان دەست بەسەر کراون.
دەبن.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە