پەیامی کورد ... ئومێد خۆشناو : گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئالوگۆڕ و گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كراوە، به‌پێی پلانی به‌رده‌ست و له‌كاتی گونجاو گۆڕانكارییه‌كان له سنووری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، چوونكه پێشتریش گۆڕانكاری هه‌ر كراوه و ڕانه‌گیراوه."
پارێزگاری هه‌ولێر ووتیشی"ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و پلانی حكوومه‌تی خۆجەیی هه‌ولێر كراون بە مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن بووه له توانای كه‌سانی نوێ و كادیره‌كانی حكوومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت."
ئومێد خۆشناو ڕوونی كرده‌وه "گۆڕانكاری پرۆسه‌یه‌كی پیرۆز و گرینگه له هه‌موو وڵاتان و له‌سه‌ر ئاستی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هه‌ر شوێنێكیش پێویستی به گۆڕانكاری بێت درێغی ناكه‌ین، كه‌سانی نوێش وزه‌یه‌كی دیكه به كاره‌كان ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان."