یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

Dîroka Belavkirin :
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت
پەیامی کورد    ...   یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، فازل موستەفا ڕەشید، ڕایگەیاند "پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ دەستی پێکردووە و بەقۆناغ ئەنجام دەدرێت، کە خۆی لەچاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون دەبینێتەوە و لەسەنتەری قەزای ئاکرێ لە سنووری شارەوانی لە خرپێ دەچێندرێت، لە ھەر قۆناغێک وەجبەیەک دەچێندرێ، بڕیاربوو لە ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکرێت، بەڵام چڕکراوەتەوە و لە ماوەی سێ ساڵ یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت."
فازل موستەفا ڕەشید ووتیشی "ئەو پڕۆژەیە زۆر گرینگە و سوودێکی زۆری بۆ قەزای ئاکرێ ھەیە، ئەویش پاکبوونەوەی کەش وھەوا، ژینگەیەکی باش، زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی و بەرھەمی زەیتوونە کە زۆر باشە بۆ درووستکردنی زەیتی زەیتوون، دەشبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، بۆیە لە چوارچێوەی چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون کارگەیەکی زەیتی زەیتوونیش درووست دەکرێت، ژینگەی ئاکرێش بۆ چاندنی ھەموو جۆرە دارێک زۆر گونجاوە و سەرکەوتوو دەبێت."