پەیامی کورد ... سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدی کۆبوونه‌وه
چوارشەممه 2025/11/19 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه له سووریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پێویستی یه‌کڕیزی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە به‌ڕێز مەزڵووم عەبدی، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه.