پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : بەهۆی بڕیارێکی بەغدا 12 ساڵە هیچ فەرمانبەرێک لە کوردستان دانەمەزراوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبتەدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند "بە بڕیارێکی بەغدا لە ساڵی 2013ـەوە تا ئێستا هیچ فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان دانەمەرزێندراوە.
چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبتەدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 25)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک، ڕایگەیاند "بە بڕیارێکی بەغدا لە ساڵی 2013ـەوە تا ئێستا هیچ فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان دانەمەرزێندراوە، هەموو ئەو ئەوانەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووش دا دامەزراندوومانن، بە شێوەی گرێبەست بوون. لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە خەڵکیم ووت، نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ بەدەست هێنانی شایستە دارایی یەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەن. پێویستە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەران دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش هەمان مامەڵە بکرێت. دەمانەوێت دەرفەتی دامەزراندن بۆ گەنجان بڕەخسێنین، حکوومەتیش پێویستی بە دامەزراندن هەیە، چوونکە ساڵانە بەشێکی زۆری فەرمانبەران خانەنشنین دەبن، پێویستە ئەو بۆشایی یە بە دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ پڕ بکرێنەوە."