سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە
پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد.

بە گوێرەی راگەێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە شەڕ و پەرەسەندنی سەربازی سووریا. هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکان دەربڕی کە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانووستان و گەرەنتی کردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان."