پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا، ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان ستۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری (نەمسا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کرا. ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوندییەکانی ھەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.
ھەروەھا ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.