پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەیی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی دوبەی کۆبووەوە و ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییە دوولایەنەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و ھاوکاری بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ ھەرێمی کوردستان کرد.
