پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆبووەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد عەبدۆڵڵا قەرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە و جەختی لە گرینگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات بۆ پێش خستنی کەرتی کارگێڕی و توانا مرۆیی یەکان کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی ئاستی پەیوەندییەکان و ھاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد، بە تایبەتی هەوڵەکانیان لە سێکتەرەکانی ڕاهێنان، پەرەپێدانی توانا مرۆیی یەکان و نوێکردنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا.
لای خۆیەوە وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ئامادەیی ووڵاتەکەی نیشان دا بۆ درێژەدان بەو هەماهەنگییە و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان دا، بە ئامانجی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.