پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد
چوارشەممە، 2025/11/26 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێكدا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و قۆناغى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنیان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر گرینگی هاوكاری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فیدراڵى له عێراق هاوڕا بوون كه ووڵامدەره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان بێت.
پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.