پەیامی کورد ...
وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەش دا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا.
راگەیێندراوەکە دەڵێت، تیمەکانی هەردوو وەزارەتەکە لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە.
دەقی ڕاگەێندراوەکە :
ڕاگەیاندنێك لە هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و کارەبا وە
هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ بە تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبا