پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پارتی لیژنەیەکی درووست کردووە و سەردانی لایەنەکان دەکەن
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، ڕێنمایی یەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دیارە کە هەڵوێست یان یەک هەڵوێستی هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە عێراقی فیدراڵ دا لەبەرچاو بگیرێت.
مەسروور بارزانی ووتی : ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دیارە کە هەڵوێست یان یەک هەڵوێستی هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە عێراقی فیدراڵ دا لەبەرچاو بگیرێت، پارتی دەست پێشخەریشی کردووە، لیژنەی درووست کردووە سەردانی لایەنەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین هیچ نەبێ لایەنەکان لە یەکتری نزیک بکەینەوە و لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا بڕیار بدەن.
لەبارەی یەکلایی بوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ چ لایەنێکە، مەسروور بارزانی ووتی : بۆ ئەم پۆستە ئێمە داکۆکی دەکەین کە بۆ کورد بێت، بەڵام لەناو کورددا دەبێت ڕێککەوتن بکرێت، هێشتا بە هیچ جۆرێک بۆ لایەنێک یەکلایی نەبووەتەوە.